کار‌و چاڵاکیەکان
خزمه‌تگوزاری
دابین كردن و چاككردنه‌وه‌ى هه‌ر كێشه كارهباییەکان وچاکردنی ئاووئاوهرۆ وخزمەتگوزاری و چاکردنەوەی موه‌لیده کارەباییەکان و چاككردنه‌وه‌ى کێشەکانی دارتاشى و ئاسنگه‌رى وهه‌موو ئیش و كاره‌كانى تر‌ى رۆژانه له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تى و سه‌نته‌ره‌كان و هۆبه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ.
گواستنەوە
دابین كردنى ئۆتۆمبێل بۆ راپه‌راندنى كاروبارى رۆژانه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌مان، هاتووچۆ پێ كردنى رۆژانه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دابینکردنی سووته‌مه‌نى بۆ ئۆتۆمبیله‌كانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى و هەروەها دابین كردنى ئۆتۆمبیل له‌كاتى ئیفاد بوونى فه‌رمانبه‌ران.
پرسگە
رێكخستن و سه‌رپه‌رشتى كردنى ئه‌و هاوڵاتیانەی کە رۆژانه سه‌ردانى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ ده‌كه‌ن و چاودێرى كردنى ده‌رچوونى فه‌رمانبه‌ران و گه‌رانه‌وه‌یان رۆژانه له كاتى ده‌وام.
به‌رگرى شارستانى
دانانى ئیشكگری رۆژانه و رێكخستنى ده‌وامى ئێواران و خزمەتگوزاری و سەرپەرشتی کەرەستەکانی ئاگركوژێنه‌وه و ده‌ست نیشان كردنى كه‌م وكوریهكانى كاره‌بایى و ته‌ندروستى و هه‌موو ئه‌م كارانه‌ى په‌یوه‌ست به به‌رگرى شارستانى.