ک+  ک   ک-
 
شاندى سەرۆک زانکۆکانى کوردستان، لەتورکیا بەشداریان لەکۆنفرانسی سەرۆک زانکۆکانى جیهانى ئیسلامى کرد

لەسەر بانگهێشتى ئەنجوومەنى خوێندنى باڵاى وڵاتى تورکیا شاندێکى سەرۆک زانکۆکانى کوردستان، لەشارى ئەنکەراى پایتەختى تورکیا بەشدارییان لەکۆنفرانسى سەرۆک زانکۆکانى وڵاتى ئیسلامى کرد، ئەمەو شاندێکى زانکۆکانى کوردستان پێکهاتبوو لە د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، د.موسڵیح دهۆکى سەرۆکى زانکۆى دهۆک، د.لەزگین عەبدى جەمیل سەرۆکى زانکۆى زاخۆ، د.ئالان فەریدوون عەلى سەرۆکى زانکۆى پۆڵەتەکنیکى سلێمانى، د.عەدنان عەبدولعەزیز سەرۆکى پۆڵەتەکنیکى دهۆک، هاوکات سەرۆکى زانکۆى کەرکووک، ئەمەو کۆنفرانسەکە بەئامادەبوونى رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکى تورکیا دەستى بەکارەکانى کرد، هاوکات لەنزیکەوە سەرۆکى تورکیا شاندى سەرۆک زانکۆکانى کوردستانى بینى و چەندین بابەت سەبارەت بەزانکۆکانى جیهانى ئیسلامى باسى لێوە کرا، ئەمەو زانکۆکانى کوردستان خۆشحاڵى خۆیان دەربڕى کە هەموو زانکۆکانى جیهانى ئیسلامى لەیەک کۆنفرانسدا چەندین بابەت تاوتۆ دەکەن.
ئەوەى شایانى باسە کۆنفرانسەکە ماوەى دوو رۆژ دەخایەنێ زیاتریش باس لە بوارى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و دڵنیایى جۆرى لەتەک چەندین بابەتى پەیوەست بەسەرخستنى بوارى پەروەردە و فێرکردن لەزانکۆکان باسى لێوە کرا.
لەلایەکى دیکەوە شاندى سەرۆک زانکۆکانى کوردستان دیاریەکى پێشکەش بە سەرۆکى ئەنجوومەنى خوێندنى باڵاى وڵاتى تورکیا کرد.

بەروار :٢٠١٧/٧/٢٨