ک+  ک   ک-
 
لە پورتوگال ..زانکۆى سەلاحەدین بە شدارى کۆبوونەوەیەکى ئیراسمۆس مۆندەسى یەکێتى ئەوروپا دەکات

د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین وبە یاوەرى شاندێک کە پێکهاتووە لە د.هیوا یاسین عەبدوڵڵا سەرۆکى سەنتەرى توێژینەوەیى و زانستى و د. بەشیر سابت پسپۆر لە بوارى هایدرۆلۆژجى ، بەشداری کۆبوونەوەیەکى زانستی هاوبەشى ئیراسمۆس مۆندسیان کرد کە چەند زانکۆیەک بەشدارى تێدان دەکەن ، کە جگە لە زانکۆى سەلاحەدین و زانکۆى دهۆک لە عیراق و کوردستان و دوو زانکۆى ئێرانى وکۆمەڵێک لە زانکۆ ئەوروپیەکان بەشدارى تێدا دەکەن .
پرۆژەکەى ئیراسمۆس تایبەتە بە بوارى زانستى ئەندازیارى و هایدرۆلیک و ژینگەو ئاوەڕۆ و گۆڕانى ئاوو هەواو پیشەسازى خۆراک و چۆنیەتى کۆنترۆل کردنى،بە بەکارهێنانى تەکنیکى GISو RS .
یەکێتى ئەوروپا تەواوى خەرجیەکانى ئەو پرۆژەیەى بۆ ماوەى دوو ساڵان دابین کردووە ، تیمێکى زانکۆى سەلاحەدینیش کە پێکهاتووە لە ١٣مامۆستاى ئەکادیمى و پسپۆر بەشدارى پرۆژەکە دەکەن و لە سەرجەم کۆبوونەوەکاندا و رۆڵێکى گرنگ دەگێڕن ، بە تایبەت لە رووى ئامادە کردنى کۆرسەکان،بڕیاریشە بۆ ساڵى ئایندە کۆبوونەوەکە بە بەشدارى زانکۆ ئەوروپیەکان لە شارى هەولێر ئەنجام بدرێت .

بەروار :٢٠١٧/٣/٩